کەشناسی: شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

13.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە سبەی کۆتایی دێ، بەڵام بەرەبەیانی سبەی تەم دروست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی لە راپۆرتێکدا کە تایبەتە بە کەشوهەوای ئەمشەو و سبەی یەکشەممە 14-12-2025، ئاماژەی بەوە کردووە: "هەرێمی کوردستان بە لاوازی لەژێر کاریگەریی ناسەقامگیریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی نێوەڕاست دەمێنێتەوە."

بەگوێرەی راپۆرتەکە، بۆ ئەمشەو پێشبینی دەکرێ نمەبارانی پچڕپچڕ و هەندێک کات بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێ؛ هەروەها ئەمشەو تاوەکو بەرەبەیانیی سبەی، تەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.

کەشوهەوای سبەی یەکشەممە

کەشناسی دەڵێ، سبەی یەکشەممە لە کاتەکانی بەیانیدا تەنیا نمەبارانێکی کەم لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، پاشان کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتایی دێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە سبەی یەکشەممە پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو 2 تاوەکو 3 پلە بەرزدەبێتەوە.

بڕی بارانی پێشبینیکراو بۆ ئەمشەو و سبەی:

- پارێزگای هەڵەبجە: ئەمشەو 1 تاوەکو 3 ملـلیمەتر -  بەیانیی سبەی دڵۆپ دڵۆپ دەبێت.

- پارێزگای سلێمانی: ئەمشەو  0.5 تاوەکو 2 ملـلیمەتر -  بەیانیی سبەی دڵۆپ دڵۆپ دەبێت.

- ئیدارەی راپەڕین: ئەمشەو 0.5 تاوەکو 1 ملـلیمەتر -  بەیانیی سبەی دڵۆپ دڵۆپ دەبێت.

- ئیدارەی گەرمیان: ئەمشەو 0.5 تاوەکو 1 ملـلیمەتر - سبەی نابارێت.

- ئیدارەی سۆران:  ئەمشەو 0 تاوەکو 1 ملـلیمەتر – سبەی نابارێت.

- سەنتەری کەرکووک: ئەمشەو تەنیا دڵۆپ دڵۆپ باران دەبارێت و سبەی نابارێت.

- سەنتەری هەولێر: ئەمشەو دڵۆپ دڵۆپ دەبارێ و سبەی نابارێت.

- پارێزگای دهۆک و زاخۆ: پێشبینی هیچ بڕە بارانبارینێک ناکرێت.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بۆ بڕی بارانبارینی ئەم وەرزەی باشووری کوردستان تاوەکو بەیانیی رۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەم. زۆرترین و کەمترین بارانبارینی بەم شێوەیە: 

پارێزگای سلێمانی

زۆرترین: قەزای چوارتا 462.5 ملـلیمەتر 
کەمترین: ناوچەی سیتەک 67.5 ملـلیمەتر 

پارێزگای دهۆک

زۆرترین: ناحیەی دێرەلووک 420 ملـلیمەتر 
کەمترین: ناحیەی گردەسێن 126.2 ملـلیمەتر 

پارێزگای هەولێر

زۆرترین: قەزای مێرگەسۆر 329 ملـلیمەتر 
کەمترین: ناحیەی شەمامک 49.1 ملـلیمەتر 

کەرکووک، سەلاحەدین و دیالە 

کەرکووک: 54 ملـلیمەتر 
خانەقین: 104.7 ملـلیمەتر 
خورماتوو: 51.4 ملـلیمەتر 

پارێزگای هەڵەبجە

زۆرترین: سیروان 258.1 ملـلیمەتر 
کەمترین: تەوێڵە 206.9 ملـلیمەتر 

بابەتی هاوشێوە