وەزارەتی خوێندنی باڵا هەشت دەرفەتی کاری راگەیاند

14.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەشت پۆست لە زانکۆى سۆران رادەگەیەنێت و ئەو کەسانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە دەتوانن داواکاریی پێشکەشبکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی پۆستەکانی یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستی، یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى قوتابیان، راگرى فاکەڵتى زانست، راگرى فاکەڵتى ئەندازیارى، راگرى فاکەڵتى پەروەردە، راگرى فاکەڵتى یاساو زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن و راگرى فاکەڵتى ئاداب لە زانکۆی سۆران رادەگەیەنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن پێویستە، هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت، خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
ئەو کەسانەی خوازیارن دەتوانن لێرەوە داواکاری پێشکەشبکەن

بابەتی هاوشێوە