ئاژانسى هەواڵیی ئیرنا: ئەمریکا کۆپى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئێران دەکات

14.12.2025
جەماوەر نیوز
ئاژانسى هەواڵیى ئیرناى ئێران بڵاویکردەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەى فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دروستیکردوون و لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جێگیرکردوون، لەسەر جۆرێکى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئێرانى کۆپى کراون و دروست کراون.

بە گوێرەى ئاژانسەکە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکە ئێرانییەى ئەمریکا سوودى لێوەرگرتووە و کۆپى کردووە، لە جۆرى “شاهید 136″ییە، کە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى هێرشبەریى خۆکوژییە.

هەر بە گوێرەى ئاژانسەکە، ئەمریکا ئێستا بەو جۆرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆى پڕچەک کردووە، وەک ئەوەى لە چەند رۆژى رابردووش، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە فەرمى جێگیرکردنى سەدان فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی لە ناوچەکە راگەیاند.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکە بزوێنەرێکى یەک بستۆنى “215” سی سی لەسەرە، کە بە قەد بزوێنەری ماتۆڕسکیلێک دەبێت دەتوانێت بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر بفڕێت.

فڕۆکەکە یەک ئاراستە کار دەکات و لەسەر سەکۆ، یان ئۆتۆمبیلى بارهەڵگر، یان سەربازى ئاراستەى ئامانجەکەى دەکرێت و توناى پێکانى زۆر وردە.

بابەتی هاوشێوە