ئاگادارییەک بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ

14.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند؛ بەمەبەستی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتوەکان،  سبەینێ تیمێکی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سەردانی چەمچەماڵ دەکەن، بۆ دیاریکردنی رێژەی ئەو زیانانەی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوە بە مەبەستی قەرەبوکردنەوەیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکات، کە بەهۆی لافاوەکەی رۆژانی رابردوەوە، ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی بەرکەوتوە، سبەینێ تیمێک دێت بۆ پشکنین و دیاریکردن رێژەی زیانەکان.
هاتوچۆی چەمچەماڵ، داوا لە سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتوەکان دەکات، لەبەردەم ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلەکان ئامادەبکەن، بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت و رێژەی زیانەکان دیاری بکرێت،  بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەیان.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، سبەینێ تیمەکان تەنها سەردانی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەن، کە دانیشتووی ناو چەمچەماڵن، رۆژانی دواتر سەردانی ناحیەی شۆرش و تەکیەش دەکەن، سەردانەکانیش بەردەوام دەبێت، تا سەرجەم ئۆتۆمبیلەکان زیانلێکەوتوەکان دەپشکنن.

بابەتی هاوشێوە