چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنێت

15.12.2025
جەماوەر نیوز
ڕیارە ئەمڕۆ، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆتا کۆبوونەوەی خۆیان بکەن و کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رابگەیەنن.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، چەند کاتژمێرێکی دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لە قۆناغی کۆتاییدایە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، چوارچێوەکە لەئێستادا بەدوای کەسایەتییەکدا دەگەڕێت، کە جێگەی مشتومڕێکی زۆر نەبێت و هەموو لایەک لەسەری کۆک بن.

بەپێی عورفی سیاسیی عێراق، پۆستە باڵاکانی وڵاتەکە بەمشێوەیە دابەشدەکرێن:

– پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ شیعە دەبێت.

– پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت.

– پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننە دەبێت

بابەتی هاوشێوە