گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران

15.12.2025
جەماوەر نیوز
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێن، بەهۆی کەشی تەمومژەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا وتی، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی سەرنشین و تیمەکانی فڕۆکەوانی بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان دراوە.
وتیشی، بڕیاری راگرتنی گەشیتەکان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بارودۆخی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاستی بینین دەگەڕێتەوە بۆ ئاستێکی سەلامەت بەپێێ ستانداردەکانی فڕۆکەوانی مەدەنی.

بابەتی هاوشێوە