کەشناسی: سبەینێ لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

15.12.2025
جەماوەر نیوز
کەشناسی دەڵێت، درەنگانی ئەمشەو لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆک نمە باران دەستپێدەکات و دەشڵێت، سبەینێ لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی ، سبەینێ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک بەردەوام دەبێت و بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان.

زۆرترین رێژەی بەفربارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو لەکوێ بووە؟
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
هاوکات سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی وتی، سبەینێ پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و لە ناوچە سنورییەکانیش پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت.

بابەتی هاوشێوە