بەهۆی لافاوەوە ژمارەیەکی زۆر ماسی گەورە لەناوچوون

15.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لە سنووری تەقتەق و كۆیە ژمارەیەکی زۆری ماسی بەهۆی ئەو لافاوەی دووستبوو لەناوچوون.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ پێشتر لەبڵاوکراوەیەکدا وتی، بەهۆی لافاو لە سنووری تەقتەق و کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر ٣٧٩ هەزار و ٩٠٠ ماسی گەورە لەناوچوون و سەدان حەوزی ماسیش تێکچوون.
وتیشی، سەرجەم ئەو ماسیانەی لەناوچون گەورە بوون و لەناو ٣٠٠ حەوزی ماسی سنووری ناحیەی تەق تەق بوون، سەرجەمیان ئاوبردونی و حەوزەکانیش تێکچوون.

بابەتی هاوشێوە