لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

15.12.2025
جەماوەر نیوز
یەکەم رووداوی هاتووچۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی روویدا، دوو تانکەر پێکیاندادا و یەکێک لە شۆفێری تانکەرەکان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای دوو هەفتەیە لە کردنەوەی بەشێکی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی، دوو تانکەر لەسەر شەقامەکە پێکیاندادا و شۆفێرێکیان گیانیلەدەستدا و لەناو سەیارەکەی گیری خواردووە.

بەپێێ زانیارییەکان ، یەکێک لە تانکەرەکان سووتەمەنی پێبووە، خۆی کێشاوە بە تانکەرێکی دیکەدا کە شەقامەکەی پاککردووەتەوە و شۆفێرێکیان گیانیلەدەستداوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەرهێنانی ئەو شۆفێرە دەدەن کە گیری خواردووە.

بابەتی هاوشێوە