دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا محەمەد حاجی مەحمود هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ

15.12.2025
جەماوەر نیوز
دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا محەمەد حاجی مەحمود هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ
ڕێبین محەمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا محەمەد حاجی مەحمود بەیاوەری ستافی دەزگاکە، سەردانی شاری چەمچەماڵ (پایتەختی شەهیدان و ئەنفال)یان کرد، سەرەتا سەردانی بەشێک لە بەرپرسانی قەزاکەیان کرد و ڕێبین محەمەد، پاڵپشتی و پشتیوانی دەزگای شەهید عەتای بۆ خەڵکی سەربەرزی شارەکە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند لەهەر جێگەیەکی نیشتمان پێویست بکات ئێمە لەوێ دەبین.
دواتر بەمەبەستی هەماهەنگی و دیاریکردنی بەرنامە و میکانیزمی گونجاو بۆ دابەشکردنی کۆمەکەکان، لەگەڵ بەڕێز عەتا محەمەد، سەرۆکی لیژنەی فریاکەوتنی خێرای مرۆیی شارەکە کۆبوونەوە، لەسەر بنەمای ئەو بەرنامەیە تیمەکانی دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا، دەستیانکرد بە دابەشکردنی کۆمەک و هاوکارییەکانیان.

بابەتی هاوشێوە