دەوڵەت باخچەلی: بە هیچ جۆرێک زمانی کوردی نابێتە زمانی فەرمی

16.12.2025
جەماوەر نیوز
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لەبارەی هەنگاوەکانی چارەسەریی دژایەتی خۆی بۆ خوێندن بە زمانی کوردیی دەربڕی.

دەوڵەت باخچەلی لە ڕاپۆرتێکی پارتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، قسەکردن و دەربڕینی ڕۆژانە بە زمانی دایک شتێکی ئاسایی یە بەڵام خوێندن بە جیا لە زمانی تورکیی واتا دابەشبوونی یەکگرتوویی و پارچەپارچەکردنی تورکیا و ئەوەش هێڵی سورە و ڕێپێدراونییە.

لە ڕاپۆرتەکەیدا، مەهەپەدا زۆر بە زەقی دژایەتی هەر هەوڵێکی خوێندن و بەفەرمیبوونی زمانی کوردی کردوە و ئاماژەکراوە بەوەی، فرەزمانیی لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی دابەشبوونی دەوڵەت، چونکە خوێندن بە زمانی دایک بۆ دەوڵەتی فیدراڵییە و لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا نایەتەوە، بۆیە پێداگرن لەسەر یەکزمان بوونی دەوڵەت کە تورکییە و تیکەڵنەکردنی نەژاد بە پەروەردە و سیستمی دەوڵەت.

بابەتی هاوشێوە