رووداوێکی هاتوچـۆ دوو قوربانـیی لێکەوتەوە

16.12.2025
جەماوەر نیوز
لەسەر رێگەی تەقتەق- سێگردکان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و دوو کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێگەی تەقتەق- سێگردکان ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێڕەوی خۆی لایدا و وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە، لە رووداوەکەدا شۆفێرەکەی گیانیـ.ـلەدەستدا و سەرنشینـ.ـێکی برینداربوو.

بابەتی هاوشێوە