خێرایی با زیاتر دەبێت و هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

17.12.2025
جەماوەر نیوز
شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، خێرایی با زیاتر دەبێت و پێویستە ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکانتان بن.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی،راگەیاند، لە شاری سلێمانی ئەمشەو ‘شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە’ ، ناوبەناو بای باکوور و بای باکووری رۆژهەڵات مامناوەند بۆ بەهێز چالاکدەبێت، خێرایی با 40 بۆ 60 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و سەرمایەکی بەهێز دەبێت.
وتیشی ، “تاوەکو بۆتان دەکرێت ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت رابگرن”

بابەتی هاوشێوە