کەی مووچەی مانگی ١٠ دابەشدەکرێت؟

17.12.2025
جەماوەر نیوز
دارایی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی خۆیان و دوای رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکەش مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم دەنێرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دەستدەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی خۆیان و دوای ئەوەی هەرێمیش ١٢٠ ملیارەکەی رادەستکردن مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێمیش دەنێرن.
دارای عێراق جەختیشیکردەوە، هەرێم بەزوویی ١٢٠ ملیارەکە رادەستبکات پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی ١٠ بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرخستەی کۆتایی مانگی ١٠ـی هەرێم گەیشتووەتە دەستیان.


بابەتی هاوشێوە