کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ و سبەی کەش جێگیردەبێت

18.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا جێگیردەبێت سبەی کەمێک پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، لە هەندێک ناوچە، کەش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەورە، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینی، ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بابەتی هاوشێوە