هاتووچۆی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

18.12.2025
جەماوەر نیوز
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی کە نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی ٦٠ رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ ئەنجام بدەن ماوەی دواکەوتن لە سزای بەخشینیان بۆ درێژدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی ٦٠ رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ ئەنجام بدەن، تا رۆژی ٣١ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆوە ١٨ـی ١٢ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە رۆژی ٣١ـی ١٢ کۆتایی دێت.

بابەتی هاوشێوە