لە سلێمانی پزیشکان پولێکی دۆمینە لە گەدەی مێرمنداڵێک دەردەهێنن

18.12.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لە نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری لە شاری سلێمانی پزیشکان پولێکی دۆمینەیان لە گەدەی مێرمنداڵێک دەرهێناوە.
ڕاشیگەیاند؛ تیمێکی پێشکەوتووی هەناوبینی کە پێکهاتبوون لە پزیشکانی پسپۆڕی هەناوبینی و پزیشکی بێهۆشکاری پەرستارانی تایبەتمەندی هەناوبینی و یاریدەدەرانی بێهۆشکار دوای هەوڵێکی زۆر، توانیویانە پولێکی دۆمینە کە لە لایەن مێرمنداڵەکەوە قوتدرابوو و لە گەدەیدا دەربهێنن

بابەتی هاوشێوە