حەلبوسی بەم مەرجە دەستبەرداری کاندیدبوون دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان

18.12.2025
جەماوەر نیوز
هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر دەڵێت، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم ئامادەیە دەستبەرداری کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان ببێت ئەگەر موسەننا سامەڕائیش کە رکابەرییەتی بەهەمان شێوە بکشێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لەو چوارچێوەیەداعەمار عەزاوی سەرکردە لە هاوپەیمانی سەروەری، لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، لە سەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانییەوە، رێککەوتن کراوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان شایستەی پێکهاتەیەکەیان بێت نەك لایەنێكی دیاریكراو، ئەمەش خاڵێکە کە هەمووان لەسەری کۆکن.
عەزاوی وتیشی، لە دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیدا حەلبوسی داوای لە سەمەرایی کردووە خۆی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید نەکات، لە بەرامبەردا ئەویش خۆی کاندید نەکات و کەسێکی دیکە دیاریدەکرێت بۆ پۆستەکە.

بابەتی هاوشێوە