٧٠٠ ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە

18.12.2025
جەماوەر نیوز
سەدان ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا زیانیان بەرکەوتووە و لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت، ئۆتۆمبێل هەیە زیانی ٢٠ ملیۆن دیناری بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ وتی، بۆ خەمڵاندنی زیانەکان، لیژنەیەکی پسپۆڕ لە بەڕاد و ئەفسەرانی شارەزای هاتووچۆ لە سلێمانییەوە چوونەتە چەمچەماڵ و لە چەند شوێنێک پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان کرد، لە ماوەی سێ رۆژیشدا تەواوی ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان تۆمارکراون کە ژمارەیان ٦٥١ ئۆتۆمبێلە.
وتیشی، جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەو زیانانەی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، ئۆتۆمبێل هەیە لاندکرۆزەرە و ئەو زیانانەی بەریکەوتوون تا ٢٠ ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، ئۆتۆمبێلی دیکەی وەک ئۆپڵی بێسەرەتاش تۆمارکراون کە نرخی ئۆتۆمبێلەکە ئەگەر بفرۆشرێت سێ ملیۆن دینارە.

بابەتی هاوشێوە