نووسەرو رۆشنبیری دیاری کورد "بەدران حەبیب "لە واڵی خۆی لە فەیسبووك بۆ ساغکردنەوەی پۆستی سەرەک کۆمار کەپشکی کوردە داوا دەكات كە "محەمەد حاجی مەحموود"

19.12.2025
جەماوەر نیوز
نووسەرو رۆشنبیری دیاری کورد "بەدران حەبیب "لە واڵی خۆی لە فەیسبووك بۆ ساغکردنەوەی پۆستی سەرەک کۆمار کەپشکی کوردە داوا دەكات كە "محەمەد حاجی مەحموود" سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بكرێتە سەرۆك كۆماری عێراق. پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەك هەموو خولەكانی تری پێشوو، كێشەی لەسەرە، پۆستەكە پشكی كوردە، بەڵام لەناو كورددا هێشتا كەس یەكلا نەكراوەتەوە و هەریەكە لە پارتی و یەكێتی بە پشكی خۆیانی دەزانن. بەدران حەبیب رۆشنبیری كورد، لە واڵی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، "من لەو باوەڕەدام كاكە حەمەی حاجی مەحموود شیاوترین كەس بێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، جگەلەوە باشترین نوێنەرایەتیی كوردستانیش دەكات". " تكایە كەس نەیكات بە مایەی تیر و توانج، ئەوەی زووتر چووە، مام جەلالی لێ دەرچێ، كەسی بە وشەیەكیش بێت كەڵكی بۆ كوردستان نەبووە، فەرموون سەیری مووچەی كارمەندانی كوردستان بكەن، فەرموون سەیری ناوچەی كێشەدار و جێ ململانە بكەن، كەسیان وشەیەكی بۆ ئەم پرسە گرینگانە نەكردووە" ئەو رۆشنبیرەی كورد وای نووسیوە. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هیچ یەكێك لە بەرپرسانی ئەو لایەنانەی عێراق، كە ئەمڕۆ رێشمەی بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە ملی خۆیان ئاڵاندووە، سەت یەكی كاكە حەمە خەباتی نەبووە و قوربانیی نەداوە. لە هەمان پۆستدا، بەشێكی زۆری لە نووسەران و رۆشنبیران سەرباری پشتگیری خۆیان بۆ ئەو بۆچوونەی بەدران حەبیب رای خۆیان نووسیوە. فەهمی كاكەیی زمانناس و پەروەردەكاری ناسراوی كورد نووسیویەتی، خۆی نایەوێ‌، ئەگینا دەسەڵاتی سیاسیش گرنگە. محەمەدی حاجی مەحموود محەمەدی حاجی مەحموود لە دایكبووی 26ی حوزەیرانی ساڵی 1953 ناسراو بە كاكە حەمە، سكرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانە و وەزیر و ئەندامی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان بوو. لە ساڵی 1981 دەبێتە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە پاشان دەبێتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبەكە دواتریش وەك سكرتێری گشتی حزب ھەڵدەبژێردرێت. پێوەندیەکی پتەوی لەگەڵ سەركردە سیاسییەكانی كوردستان ھەیە و بەدرێژایی شۆڕش و تا ئێستەش ڕۆڵی لەنێو ھاوكێشە و نەخشەی سیاسی و كوردستاندا ھەبووە و ھەیە. خاوەنی "نۆ كتێب "و نامیلكەیە كە گرنگترینیان (ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەك) كە تائیستا پێنچ بەرگی لێ بلاوکردۆتەوە و لەكاتی خۆیدا بوو بە مشتومڕ لەنێوەندی سیاسی دا . كاكە حەمە جگە لە بوونی وەك كەسیاتییەكی سیاسی و گرنگی ناوچەكە لە دوای شەڕی داعشەوە

بابەتی هاوشێوە