پێشبینییه‌كانی ڤانگا بۆ ساڵی 2026

20.12.2025
جەماوەر نیوز

به‌پێی پێشبینییه‌كانی ڤانگای ڕۆشنبیری كوێری بولگاری بۆ ساڵی 2026، چه‌ندین روداوی گه‌وره‌ له‌ ساڵی ئاینده‌ روده‌ده‌ن و شارستانیه‌تی نوێ دروستده‌بێت.
پێشبینییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ڤانگای بولگاری بۆ ساڵی 2026 بریتین له‌ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ شارستانییه‌تێكی نوێ له‌ مانگی (ئه‌یلول/9)دا، هه‌روه‌ها هاتنی بونه‌وه‌ریه‌كی ئاسمانی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر زه‌وی، كه‌ هه‌ندێك به‌ وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی بۆ مرۆڤایه‌تی وه‌سفیان كردوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانایان و حكومه‌تی ئه‌مریكا گومانیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی.
ڤانگا هۆشداریشیداوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕودانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م له‌ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان زلهێزه‌ گه‌وره‌كانی جیهان له‌وانه‌ چین و ڕوسیا و ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها شه‌پۆلێكی كاره‌ساتی سروشتی له‌وانه‌ بومه‌له‌رزه‌ گه‌وره‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانێكی گه‌وره‌ و دیارده‌ی كه‌شوهه‌وا، كه‌ ڕه‌نگه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نزیكه‌ی 80%ی ڕوبه‌ری زه‌وی دروستبكات.

له‌ به‌ره‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیدا، ڤانگا پێشبینی پێشهاته‌ گرنگه‌كانی كرد، له‌وانه‌ پشكنینی خوێن بۆ زو ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌، زاڵبونی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ پیشه‌سازییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، كه‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی گۆڕانكارییه‌كی به‌رفراوان له‌ بازاڕی كار و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌لیكاری نوێ وه‌ك پۆستی سه‌رۆكی بریكاری زیره‌كی ده‌ستكرد.

وه‌ك پێشبینی ده‌كرا، پێشكه‌وتن له‌ بواری بۆشایی ئاسمان، له‌وانه‌ش ده‌رهێنانی وزه‌ له‌ ڤینۆس له‌ ساڵی 2028، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماده‌كاری و بناغه‌ پراكتیكییه‌كان بۆ ئه‌م پڕۆژانه‌ له‌ ساڵی 2026 ده‌ستپێبكه‌ن، هه‌روه‌ها پێشبینیده‌كرێت ساڵی داهاتو قۆناغێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندامی ده‌ستكرد سه‌رهه‌ڵبدات، له‌وانه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی چاندنی گورچیله‌ی به‌راز كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جیناتی ده‌ستكاریكراو، ئامێری جگه‌ری ده‌ستكرد، و چاپی سێ ڕه‌هه‌ندی شانه‌ زیندوه‌كان.

سه‌ره‌ڕای ناوبانگێكی بێئه‌ندازه‌ی بابا ڤانگا له‌نێو شوێنكه‌وتوانیدا، شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی گه‌مژانه‌ن و بنه‌مایه‌كی زانستییان نییه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێشبینییه‌كانی بۆ ساڵی 2026 به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌ و مشتومڕێكی به‌رچاو له‌سه‌ر داهاتوی ته‌كنه‌لۆژیا و پزیشكی و كاره‌ساتی سروشتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ڤانگێلیا پاندیڤا گۆشتیرۆڤا ناسراو به‌ ڤانگای بولگاری، ژنێكی نابینا بو كه‌ له‌ 31ی (كانونی دوه‌م/1)ی 1911 له‌ سترۆمیكا له‌دایكبو، كه‌ پارێزگایه‌كی ئه‌و كاته‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌ و ئێستا مه‌قدۆنیایه‌، ئه‌م ژنه‌ له‌ 11 ی (ئاب/8)ی 1996 له‌ پێتریچ له‌ بولگاریا كۆچی دواییكرد، ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا به‌هۆی پێشبینییه‌ زۆره‌كانی.

بابەتی هاوشێوە