بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود چاوی بە ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان کەوت

20.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود چاوی بە ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان کەوت
ئەمڕۆ ۲٠ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ لە گوندی گوڵەخانەی، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی حزب پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەنووس و چین و توێژە جیاجیاکان.
لە دیدارەکەد، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود باسی لە بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە و زەروریەتی یەکدەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد و هیوای خواست لە زووترین دەفەرتدا کۆبوونەوەکانی پەڕلەمانی کوردستان دەستپێبکات و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دابمەزرێت.

بابەتی هاوشێوە