بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە هەردوو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مامۆ عەلی و دکتۆر دارا محەمەد بەگ کرد

20.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە هەردوو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مامۆ عەلی و دکتۆر دارا محەمەد بەگ کرد
ئەمڕۆ ۲٠ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ لەمیوانخانەی ئاشتی لە گوندی گوڵەخانەی ناوچەی شارەزوور، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەئامادەبوونی شادمان ڕۆستەم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە هەردوو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مامۆ عەلی و دکتۆر دارا محەمەد بەگ و خانەوادەکانیان.
لەدیدارەکەدا، وێڕای بەخێرهێنانیان، باس لە بیروەرییەکانی ٤۷ ساڵ پێش ئێستا کرا لە ناوچەی گەڤەری سەربە پارێزگای هەکاری، ئەوکاتەی هەڤاڵ مەمۆ، لاوێکی تازە پێگەیشتوو و ئەندامی پارتی دە.دە.کە.دە بوو، هاوکار و ڕێنیشاندەری هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود بووە لە ناوچەکەدا.
هەڤاڵ مەمۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیداری بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود لە دوای ئەو ماوە دوور و درێژە و ڕایگەیاند، دڵخۆشم بە بوونی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکان و ئەو ئازادییەی کە بەخوێنی شەهیدان و تێکۆشەران هاتووەتە کایەوە.

بابەتی هاوشێوە