زیاتر لە 23 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە

10.01.2026
جەماوەر نیوز
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 23 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 23,280 چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری یان كردووە و 2,249 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 518 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 782 نەخۆش سەردانیان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی و 1,526 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 3,201 پشكنینی هەناوبینی گەدە و 2,078 هەناوبینی كۆڵۆن و 883 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و ئەنجام دراوە ، هەروەها 894 سۆنەر و و 806 تیشك گیراوە و شیكاری تاقیگەیی بۆ 8,091 نەخۆش كراوە.

بابەتی هاوشێوە