محەممەد حاجی مەحموود: هێرشەكانی حەلەب سەرەتای شەڕێكی گەورەیە بۆ سڕینەوەی كورد لە سووریا

10.01.2026
جەماوەر نیوز
محەممەد حاجی مەحموود: هێرشەكانی حەلەب سەرەتای شەڕێكی گەورەیە بۆ سڕینەوەی كورد لە سووریا  

سەرۆک محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە کێشەکانی کورد لە سوریا ڕایگەیاند : ئەم دۆخەی کە ئێستا لە سووریا ڕوویداوە سەرەتایەکە بۆ لێدان لە کورد لە سوریا و و ئەم شەڕەی کەهەیە لە دوو گەڕەکی حەلەب  ناوەستێتەوە
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، هۆشداریی تووند لەبارەی هێرشەکانی شاری حەلەب دەدات و ڕایدەگەیێنێت، دەسەڵاتی ئێستای سووریا بە هیچ شێوەیەک بوونی کورد وەک ئەم واقیعەی ئێستا قبووڵ ناکات.
ئەم پەیامەی محەممەد حاجی مەحموود لە کاتێکدایە کە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، کەوتوونەتە ژێر تووندترین هێرشی تانک و تۆپهاوێژەکانی سوپای عەرەبی سووریا.
محەممەد حاجی مەحموود ڕایگەیاند: ئەو هێرش و پەلامارانەی دەستیان پێکردووە، سەرەتای شەڕێکی گەورە و سەختە لە دژی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان. لە کاتێکدا داوای چارەسەری ئاشتییانە دەکەین، پشتیوانی تەواوی گەلەکەمان دەکەین لە بەرامبەر داگیرکەران
ئەو هێرش و پەلامارانەی کە دەستییان پێکردووە، سەرەتای شەڕێکی گەورە و سەختە لە دژی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان
بۆیە پێویستە کورد لەو هەرێمە ئامادەسازی تەواو بکات بۆ بەرپەرچدانەوە و بەرگریکردن لە دژی داگیرکەران. ئێمە لە کاتێکدا داوای چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دەکەین، پشتیوانی تەواوی گەلەکەمان دەکەین لە ڕۆژئاوا.

بابەتی هاوشێوە