برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە

23.01.2026
جەماوەر نیوز
برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە عێراق و سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە تۆڕی X نوسیوویەتی، “دۆخی ئێستای باکووری رۆژهەڵاتی سوریا جێگەی نیگەرانییەکی قووڵە، پێویستە رێککەوتنی ئاگربەست بەردەوامبێت”.
وتیشی، “ئازادبوونی ئەندامە زیندایکراوەکانی د.ا.عـ.ـش، مەترسیدارە و دەرئەنجامی نێودەوڵەتی خراپی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کوردان لە عێراق و سوریا هاوبەشی چەسپاون، هەروەها جیهان بەهۆی ئەوانەوە سەلامەتترە”.

بابەتی هاوشێوە