دوای شیعە سوننەکانیش گەیشتنە هەرێم

02.02.2026
جەماوەر نیوز
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، لە پیرمام، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی پێشوازی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
باس لەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرا.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە گەیشتە هەرێم.

بابەتی هاوشێوە