باخچەلی: ئۆجەلان ئازاد دەکرێت

03.02.2026
جەماوەر نیوز
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا مەهەپە، ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان، لە مافی هیوا “ئازادکردنی بەمەرج” سوودمەند دەبێت.
باسی لەوەشکرد: ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر دەبنەوە سەرۆکی شارەوانی، دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی.
دەشڵێت: بڕیاری ئێمە ڕوون و ڕاشکاوە.
لە ئێستادا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە نێوان پەکەکە و تورکیا بەردەوامە ئەگەرچی هەنگاو گرنک نراوە و شەڕ وەستاوە بەڵام تا ئێستا هەنگاوێکی جدی نەنراوە بۆ ئازاد کردنی سەرکردەکانی کورد لە زیندان و داننان بە مافی کورد لەو وڵاتە

بابەتی هاوشێوە