لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

15.02.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان، دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە ناوچەی پیشەسازیی نوێ لە شاری سۆران روویدا کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری MG بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا، دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتی هاوشێوە