عومرەکارێکی کورد لەشاری مەدینە کۆچی دوایی کرد

16.02.2026
جەماوەر نیوز
حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد بەناوی محەمەد قادر حەمەد، لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم عومرەکارە خەڵکی شارۆچکەی بازیانە، ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی 79 ساڵییه‌وه‌ بووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ شاری مەدینەی پیرۆز كۆچی دوایی كردووه‌ و بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت.
دەشڵێت جیا لەوەی لەگەڵ کۆمپانیادایە و هاوسەفەرەکانی هاوسەری و کوڕێکی دوو لە کچەکانی لەگەڵدایە.

بابەتی هاوشێوە