پوتن پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەکات

09.03.2026
جەماوەر نیوز

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێبەری مەزنی نوێی ئێران، هەروەها پشتیوانیی ڕوسیای بۆ ئێران و هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئێران دوپاتکردەوە.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەكانی ڕوسیا پوتن لە پەیامێكی ئاراستەی ڕێبەری نوێی ئێران كردوە و تێیدا هاتوە، "جوانترین پیرۆزباییم قبوڵ بکە بەبۆنەی هەڵبژاردنت وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران".
وەک سەرۆکی ڕوسیا ئاماژەی پێداوە، لە ئێستادا کە ئێران ڕوبەڕوی دەستدرێژیی چەکداری دەبێتەوە، چالاکییەکانی ڕێبەری نوێ لەم پۆستە باڵایەدا، بێگومان پێویستی بە ئازایەتییەکی زۆر و لەخۆبردویی دەبێت.

پوتن لە کۆتاییدا نوسیویەتی، "هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە چارەسەرکردنی ئەو ئەرکە قورسانەی لەبەردەمتدان، هەروەها هیوای تەندروستییەکی باش و هێزی دەرونیت بۆ دەخوازم".
پاشخانی هەواڵ؛
ئەوە لەكاتێكدایە كە شەوی ڕابردو ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكردەوە، ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی بە دەنگی یەکلاکەرەوەی مەجلیسی شارەزایان وەک سێهەمین ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ناسێندرا.

بابەتی هاوشێوە