مووشەکەکانی ئێران گەیشتنە کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا

09.03.2026
جەماوەر نیوز
لە هەنگاوێکی کتوپڕدا کە ئەگەری زیاترکردنی گرژییەکانی ناوچەکە نیشان دەدات، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بە چوار مووشەک گەورەترین کەشتیی جەنگیی ئەمریکییان لە ناوچەکەدا پێکاوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی ئێران، هێرشەکە بەشێکە لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی "بەڵێنی ڕاستی ٤" دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
هەرچەندە ئێران جەخت لە سەرکەوتوویی هێرشەکە دەکاتەوە، بەڵام لایەنی ئەمریکی هێشتا بێدەنگی هەڵبژاردووە و هیچ هەواڵێکی سەبارەت بە پێکانی کەشتیی "ئابراهام لینکۆن" پشتڕاست نەکردووەتەوە.

بابەتی هاوشێوە