نرخى زێڕ بەرز دەبێتەوە

18.03.2026
جەماوەر نیوز
نرخى ئێستاى زێڕ بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینى، بە جۆرێک نرخى ئۆنسەیەک زێڕ بە بڕى 5010.20 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت .

ئەمڕۆ چوار شەممە 18ى 3ى2026 نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ بە بڕى  5010.20 دۆلارە، ئەم نرخەش بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو کە نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە خوار پێنج هەزار دۆلارەوە بوو، بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە و هاوکات ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا نرخی زێڕ بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

زێڕی عەیار 18 به 926 هەزار دینار
زێڕی عەیار 21 بە یەک ملیۆن و 81 هەزار دینار
زێڕی عەیار 22 به یەک ملیۆن و 131 هەزار دینار
زێڕی عەیار 24 به یەک ملیۆن و 235 هەزار دینار

بابەتی هاوشێوە