نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ئازار

18.03.2026
جەماوەر نیوز
بەپێی زانیارییەکان لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادەیە؛ بەڵام دابەشکردنی مووچە، دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادەکراوە و ئەمڕۆ بە ئەگەری زۆرەوە، تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی دەوام، ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت.
وتیشی، ئەگەریش ئەمڕۆ گرفتێک دروستبوو، سبەی پێنجشەممە، بە دڵنیاییەوە لەگەڵ کردنەوەی دەوام، لیستەکە دەنێردرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند، “پاش ناردنی لیستی مووچە، چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی عێراق دەبین بۆ ناردنی پارەی مووچە، دواتر ڕاستەوخۆ 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی سێ ڕادەستدەکەین”.
باسی لەوەشکرد، ئێستا دەستکراوە بە کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی و ناردنی مووچەش، دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

بابەتی هاوشێوە