سەرەی سایلۆکان نامێنێت؛ حکومەتی عێراق دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکات

15.04.2026
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، شاندێکێکیان سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەبارەت بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێم کۆبوونەوە و نەگەشتنە هیچ رێککەوتنێک.ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا بڕیاریداوە تەنها ٢٩٢ هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بەم بڕە کەمە رازی نەبووە.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەو بڕەی بەغدا دیارییکردووە هیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە و لە ئاست قەبارەی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان نییە، هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ بە توندی رەخنەی لە مامەڵەی بەغدا گرت و رایگەیاند، "بەغدا بە یەکسانی سەیری جوتیارانی کوردستان و عێراق ناکات و ئەم بڕیارە جۆرێکە لە ستەمکردن لە جووتیارانی هەرێم."
باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای هەوڵەکانی لیژنەی هەماهەنگی و تەکنیکی هەرێم بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر شایستە داراییەکان و بەبازاڕکردنی گەنم، بەڵام سووربوونی بەغدا لەسەر وەرگرتنی تەنها ٢٩٢ هەزار تۆن، گفتوگۆکانی بێ ئەنجام هێشتووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو بڕی ٤٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەریم وەرگریرا بەڵام ئەمساڵ عیراق ئەو بڕەی کەم کردووەتەوە لە کاتێکدا بەپێی وەرزی دابارینی ئەمساڵ، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن تەن گەنم بێت.




بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو