
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
نەورۆزێکی تر هاتەوەو و هێشتا بێ دەوڵەتی، پەرتەوازەیی نێو ماڵەکەمان، بەرزکردنەوەی دروشمی پۆپۆلیستی لەژێر چەتری درۆزنانەی ئۆپۆزسیۆن، دەست بادان و ڕقی بێ بنەما، لەگەڵ هەموو نەورۆزێکا بەردەوامە.
ئەزانم هەندێک کەس کە ئەم قسانە ئەخوێنێتەوە لەوانەیە بڵێن: سیاسەت بە ئایداڵیستی (مثالیات) ناکرێت. ئەم قسەیە ڕاستە. بەڵام سیاسەت لوتبەرزی وبێ موبالاتی و ڕق و کینەو بە درۆ‌و دەلەسە و ساختەچێتیش ناکرێت. دواجار ئایا ئەم قسانەی ئێمە ئەیکەین میسالیاتن؟… یەعنی یەکتر قوبوڵکردن و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بوون لە پێناو بەرژەوەندی گەل و سەرفرازی خاکی پیرۆزی کوردستان میسالیاتە و ئەوە ندە ئیشێکی قورسە؟…
واز لە دابەشکردنی نەوتی سپی، نەبوونی کارەبای ٢٤ سەعاتی، ڕێگەوبانی باش و دواکەوتنی مووچەش بێنە. ئەوەی کە نە تەکنۆلۆژیا و نە پسپۆڕی و نە پارەشی پێویستە، یەکڕیزی نەتەوەییە لە هەرێمی کوردستان. پرسیاری ئەمساڵی نەورۆزیش وەک هەموو نەورۆزەکانی ڕابوردوە: ئەبێت چەند ساڵ بەسەر تەمەنماندا تێبپەڕێت؟… ئەبێت چەند نەوەی کورد دروست ببێت و دیسانەوە ئەم کۆمەڵگە دابەشبوەی هەرێمی کوردستان نەبێتە میللەتێکی یەکگرتوو؟… هەتا کەی ئەم چیرۆکە ڕەزاگرانە خۆی دوبارە و چەند بارە ئەکاتەوە؟…
ساڵی نوێی کوردەواری لە میللەتی کورد پیرۆز بێت، خاکی پیرۆزی کوردستان هەر ئاوەدان بێت.
گۆرانی (زام) کە بەرهەمی دیاری قەرەداخیە، دیاری منە بۆ نەورۆز و پێشکەشە بەو کەسانەی کە دژی داگیرکەرانی کوردستان و دووبەرەکی ناوخۆمانن… پێشکەشە بەو سیاسیانەی کە جورئەتی ئەوەیان هەیە شەیدای سەربەخۆیی بن و نەفرە ت لە دووبەرەکی بکەن.
زانیارى پێویست له‌سه‌ر به‌رزه‌فشارى خوێن
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ت پێویسته بیزانیت
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان ده‌کات
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
محه‌مه‌د حاجى محمود پێشوازى له ژماره‌یه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان و نوسه‌رو که‌سایه‌تى ده‌کات





ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
