جەماوەر نیوز
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ـی تشرینی دووه‌می 2023)ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشی به نووسه‌ر و چیرۆكنووس و به‌ڕێوبه‌ری پێشووتری كتێبخانه گشتییه‌كان، ئاسۆ حه‌سه‌ن.
مه‌راسیمه‌كه له لایه‌ن به‌شی چالاكی وێژه‌یی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو له لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد ڕێكخرابوو.
له وتارێكدا، ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌ت وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه، دووپاتیكرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، ڕێز له‌و قه‌ڵه‌مه به‌رجه‌ستانه بگرێت، كه له كاروانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری كوردییدا ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌یان گێڕاوه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بووه له بزاوتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كۆمه‌ڵگه.
ئاسۆ حه‌سه‌ن، یه‌كێكه له‌و نووسه‌ر و چیرۆكنووس و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی به‌شێكی زۆری ژیانی ته‌رخان كردووه بۆ خزمه‌تی كایه جیاوازه‌كانی كولتوور و ڕۆشنبیری كوردی و ماوه‌یه‌كیش به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان بووه و له بواری خزمه‌تی گشتیی‌دا جێپه‌نجه‌ی به سیستمی كارگێڕی كتێبخانه گشتییه‌كانه‌وه دیار بووه.
وێڕای نرخاندنی كار و به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان چه‌پكه گوڵی ڕێزلێنانی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش كرد.