هه‌ولێر …رێزلێنان له‌ ئه‌زموون و به‌خششى هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌ عه‌باس به‌هرام

24.01.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مشه‌و  24–1-2024 به‌ ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر و ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریکارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌رێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێرو ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ر دۆستان، رێوره‌سمى رێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ن ( محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام) به‌رێوه‌ چوو، که‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر و ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى کوردستان بۆ ئه‌زموون و په‌خششى هونه‌رى ناوبراو رێکخرابوو ..
له‌و مه‌راسیمه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر له‌ وته‌یه‌کدا جه‌ختى کرده‌وه‌ که‌ به‌ شکۆو شانازیه‌وه‌ ئه‌مرۆ هه‌ولێر رێز له‌ هونه‌رمه‌ندێک ده‌گرێ که‌ خۆى شایه‌نى هه‌موو رێزو ته‌قدیرێکه‌، هاوکات ئاماژه‌ى به‌ کرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌که‌ى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران کردو دووپاتى کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر دوژمن چه‌ک و تفاقى به‌هێزى هه‌بێت، ئه‌وه‌ گه‌لى کوردستان ئیراده‌یى به‌هێزى هه‌یه‌ و هه‌رگیز خۆى بۆ دوژمن ناچه‌مێنێ، ده‌رباره‌ى رێزلێنان له‌ هونه‌رمه‌ندانیش، پارێزگارى هه‌ولێر گوتی؛ ئه‌مه‌ کلتوورى هه‌ولێرو هه‌ولێریه‌کانه‌ بۆیه‌ ئه‌مرۆ ده‌بینین له‌ هه‌موو شارو شارۆچکه‌ و وڵاتان جه‌ماوه‌ر هاوسۆزى شارى هه‌ولێرن له‌ به‌رامبه‌ر هێرشى دڕندانه‌ى ناحه‌زانى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هه‌ولێر، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هه‌ولێر پایته‌خته‌و هه‌موو جیاوازیه‌کان له‌باوه‌ش ده‌گرێ…
ده‌رباره‌ى خودى هونه‌رمه‌ند، پارێزگارى هه‌ولێر جه‌ختى کرده‌وه‌ که‌ محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام هونه‌مه‌ندێکى ره‌سه‌نه‌و جێگه‌ى شانازى بۆ هونه‌رى کوردى و به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌کانى له‌ زاکیره‌ماندا وون نابن و له‌گه‌ڵ یادگاریه‌کانماندا به‌ زیندوویى ده‌مێننه‌وه‌ … 
له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا دوایى رێزگرتن، هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عه‌باس چه‌ندین به‌رهه‌مى ره‌سه‌نى خۆى پێشکه‌شکرد…
شایه‌نى وتنه‌ ھونه‌رى ره‌سه‌ن، هاوشێوه‌ى به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌کانى محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام که‌ خودان ئه‌زموونێکى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ى ئیلهامى نه‌ته‌وه‌یى ره‌سه‌نن و به‌ نه‌مرى ده‌مێننه‌وه‌ …


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ