
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
جه‌ماوه‌رنیوز
کریستۆف کۆرمیهر و کۆرینه لاى هاوسه‌رى که ساڵى رابردوو چوبوونه فه‌ڕه‌نسا و هۆنگ کۆنگ له‌وێوه به پایسکیلسوارى 15هه‌زار کیلۆمه‌تریان بڕى و گه‌یشتنه هه‌کاری.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره فه‌ڕه‌نسییه که له 17ى تشرینى دووه‌مى 2017ه‌وه ده‌ستیان کردووه به گه‌شته‌که‌یان به جیهاندا دواى گه‌شتکردن به چین، میانمار، نیپاڵ، هیندستان، پاکستان، تاجیکستان، قیرغزستان، ئۆزبه‌کستان و تورکمانستان له ئێرانه‌وه هاتنه تورکیا و گه‌یشتنه هه‌کاری.
ئاژانسى ئانادۆڵ له‌زارى کریستۆف کۆرمیهر بڵاویکرده‌وه که دواى ئه‌وه‌ى به درێژایى نزیکه‌ى 15 هه‌زار کیلۆمه‌تر پایده‌ر لێدان گه‌یشتۆته هه‌کارى و به دڵڕفێنى سروشتى هه‌کارى سه‌رى سوڕماوه. وتی: "تورکیا و خه‌ڵکه میواندۆستهکهیم زۆر خۆشده‌وێ و واى بۆ ده‌چم گه‌شته‌که‌مان ساڵێک درێژ ببێته‌وه. چونکه باش گه‌شت ده‌که‌ین و خه‌ڵکى جیاواز ده‌ناسین. هه‌کارى شوێنێکى خۆشه و چیاى زۆر به‌رزى لێن. ده‌مانه‌وێ گه‌شت بۆ ماردین، نێڤشه‌هیر (کاپادۆکیا)، ئاناتاڵیا و ئیستانبوڵ بکه‌ین. دواى ته‌واوکردنى گه‌شته‌که‌مان ده‌گه‌ڕێینه‌وه فه‌ڕه‌نسا".
کۆرینه لای-یش رایگه‌یاند که دواى هه‌کارى ده‌یانه‌وێت بچنه ماردین و دواتر بچنه شوێنه‌کانى دیکه و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره پێداویستییه‌کانیان له نێو جانتاکانیاندا هه‌ڵگرتووه و شه‌وان له نێو خێوه‌تدا ده‌خه‌ون.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052