جێنین پلاسخارت کێیه‌ ؟

08.02.2024
جەماوەر نیوز
وه‌رگێڕانى له‌ئیینگلیزییه‌وه‌: والى عه‌لى

که‌م رۆژ هه‌یه‌ دوتوێى هه‌واڵه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێمى کوردستان و عیراق و ئێران ناوى جێنین پلاسخارت له‌خۆنه‌گرێت. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌کى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌م خانمه‌:

پلاسخارت دیبلۆماسێکى هۆڵه‌ندییه‌و له‌ 1-11-2018ه‌وه‌ وه‌ک نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عیراق کارده‌کات.

له‌ 7-4-1973 له‌شارى هێرله‌ن له‌باشورى خۆرهه‌ڵاتى هۆڵه‌ندا له‌دایکبووه‌.

خوێندنى ئاماده‌یى له‌ شارى خه‌ودا له‌خۆرئاواى وڵاته‌که‌ى و خوێندنى باڵاى له‌ئه‌کادیمیاى ئه‌وروپیى سکرتاریه‌ت له‌شارى ئوترێخت خوێندووه‌ که‌ چواره‌م گه‌وره‌ترین شارى هۆڵه‌ندایه‌.

ئه‌ندامى پارتى گه‌ل بۆ ئازادى و دیموکراسییه‌ که‌ پارتێکى لیبراڵیى کۆنه‌پارێزه‌ له‌وڵاته‌که‌یدا.

تا ئێستا چه‌ند جارێک وه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردراوه‌.

پاش هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ى وڵاته‌که‌ى له‌ 2012، بووه‌ به‌ وه‌زیرى به‌رگریى هۆڵه‌ندا، به‌دیاریکراوى له‌ 5-11-2012 که‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى بووه‌، له‌ئه‌ندامێتیى په‌رله‌مان ده‌ستى له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌و پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى گرتووه‌ته‌ده‌ست و تا 4-10-2017 که‌ تێیدا ده‌ستى له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌، له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه‌. پلاسخارت یه‌که‌م ژنه‌ له‌مێژوى هۆڵه‌ندادا که‌ ببێته‌ وه‌زیرى به‌رگرى.

پاش هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ى 2017ى وڵاته‌که‌ى، جارێکى تر بووه‌ به‌ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و له‌ 23-3-2017 تا 13-9-2018 وه‌ک په‌رله‌مانتار ماوه‌ته‌وه‌.

چوار زمان به‌ پاراوى ده‌زانێت: هۆڵه‌ندى، ئینگلیزى، فه‌ره‌نسى و ئیسپانى.

به‌هۆى به‌شداریى گرنگى له‌ژیانى گشتیدا، له‌ساڵى 2015 به‌ کاریگه‌رترین ژنى وڵاته‌که‌ى، دانراوه‌.

له‌ساڵى 2003ه‌وه‌ هاوسه‌رگیرى کردووه‌و دوو منداڵى هه‌یه‌. مێرده‌که‌ى ناوى ئێریک جان هێنیسه‌.

له‌ساڵى 2018ه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌کى هێزه‌ ده‌ریاییه‌کانى شاهانه‌ى وڵاته‌که‌یه‌تى.

سه‌رچاوه‌: کتێبى زانیاریخانه‌/ چاپى 34هه‌م/ زانیاریى ژماره‌ 902 بۆ 912


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ