
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئا: كارزان عەبدوڵا
بەرزەپەستانی خوێن بەیەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە ڕووبەڕووی زۆرێك لەمرۆڤەكان دەبێتەوە لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری جیاجیاوە.
بەرزەپەستانی خوێن بریتیە لەزیادبوونی هاتوچۆی خوێن لەنێو دەمارەكان بەشێوەیەكی ناسروشتی و ئەوەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی كێشەی تەندروستی وەك نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان و پەككەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشك.
پسۆڕان كۆمەڵێك ئامۆژگاری بەسوود دەخەنەڕوو بۆ ڕزگاربوون لەبەرزەپەستانی خوێن، ئەوانیش:
* كەمكردنەوەی كێش: پەیوەندی پتەو هەیە لەنێوان قەڵەوی و بەرزەپەستانی خوێن و كەمكردنەوەی كێش رێگایەكی چالاكە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن.
* بەردەوامی چالاكی جەستە: ئەنجامدانی ڕاهێنان و وەرزشكردن بەشێوەی رێكخراو وەك پاسكیل لێخوڕین و رۆیشتن و ڕاكردن دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.
* كەمكردنەوەی خوێ: زیادەڕەوی لەبەكارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان.
* وازهێنان لەجگەرەكێشان: كەسانی جگەرەكێش زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ زیاترە ، ئەگەر كەسێك پەستانی خوێنی بەرزبوو دەبێت واز لەجگەرەكێشان بهێنێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسی.
* سیستمی خۆراكی تەندروست: گرتنەبەری سیستمێكی تەندروستی خۆراك كە دەوڵەمەند بێت بە دانەوێڵە و میوە و سەوزە و بەروبومی شیرەمەنی و كەمكردنەوەی خۆراكی پڕ لەچەوی تێر و كۆلیسترۆل دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.
* كەمكردنەوەی فشاری دەروونی: كەمكردنەوەی فشاری دەروونی و ئەنجامدانی یۆگا و ڕاهێنانەكانی پشوودان بەسوودە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن.
* كەمكردنەوەی كافیین: خواردنەوەی زیاتر لەچوار كوپ قاوە لەرۆژێكدا دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن.
* كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی: كەمكردنەوەی بەكارهێنانی شیرینی و خواردنەوە شیرینەكان بەشێوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن.
* خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم: ئەو جۆرە خۆراكە وەك مۆز كاریگەری دەبێت بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری سۆدیۆم لە لەش و كۆنترۆڵبوونی پەستانی خوێن.
زانیارى پێویست له‌سه‌ر به‌رزه‌فشارى خوێن
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ت پێویسته بیزانیت
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان ده‌کات
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
محه‌مه‌د حاجى محمود پێشوازى له ژماره‌یه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان و نوسه‌رو که‌سایه‌تى ده‌کات


.jpg)




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
