
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
دكتۆر كامەران ر‌سوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك
قەڵەویی ورگ
پێنج جۆری جیاواز و هۆكارەكانی:
شێوی قەڵەوی ورگ لە مرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێت بە گوێرەی ئەو هۆكارە تایبەتانەی بوونە هۆی دروستبوونی و گرنگترینیان ئەم پێنج جۆرەی خوارەوەن:
١ - ورگ بەهۆی كێشەی هۆرمۆنەوە: بە زۆری بەشی خوارەوەی سك گەورە دەبێت بەهۆی تێكچوونی هۆرمۆنەكانەوە، لەوانە:
- تەمەڵی، یان سستی غودەی دەرەقی.
- زۆری هۆرمۆنی كۆرتێزۆڵ لەناو لەش دا.
- كێشەی هۆرمۆنی ڕەگەزی نێر، وەك كەمی تێستێتڕۆن.
- كێشەی تایبەت بە خانمان وەك كۆنیشانەی كیسی هێلكەدان، تەمەنی نائومێدی دوای وەستانی سووڕی مانگانە، كۆبوونەوەی شلەمەنی لەناو لەش لەكاتی سووڕی مانگانە دا.
٢ - ورگ بەهۆی ئاوسان و غازاتەوە: هەندێ جار قەڵەویی ورگ بەهۆی زۆری كێش-ەوە نییە، بەڵكو بەهۆی ئاوسانی سكەوە دروستدەبێت، بەیانیان كاتی لەخەو هەستان سكی ئەو كەسە تەخت و ڕێكەو شەوان گەورە دەبێت، لە هۆكارە باوەكانی:
- زۆر خواردنی خواردن و خواردنەوەی سوێر، كە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی شلەمەنی لەناو سك.
- زۆر خۆری.
- سیستمی خۆراكی دەوڵەمەند بە كاربۆهێدرات، یان خواردنی ناتەندروست، وێنەی خواردنەوە گازییەكان، یان چەورییە زیانبەخشەكان.
- زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی دەبنەی ئاوسانی سك، وەك شیر و بەرهەمەكانی.
- بوونی كێشەی تەندروستی وەك نەخۆشی گەنم، قەبزیی درێژخایەن، كۆنیشانەی تەهەیوجی كۆڵۆن.
٣ - ورگ بەهۆی خواردنەوە كهولییەكان: ئەو كاتە جگەر كهول بەكاردێنێ وەك سەرچاوەی وزە لەجەستە و دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی چەوری لەناو ورگ، جگە لەوەی خواردنەوە كهولییەكان یەكێكن لە هۆكاری قەڵەوی بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر لە كالۆری ؛ ورگ لەو حاڵەتەدا خڕ دەبێت و هەندێك هۆكار دەبنە زیادبوونی وەك:
- ڕەگەزی نێر: لە پیاوان دا زیاترە.
- تەمەن : لەگەڵ بە ساڵداچوون دا زیاترە.
٤ - ورگی دایكایەتی: دوای دووگیانی و مناڵ بوون.
٥ - ورگ بە هۆی قەلەقی و دڵەڕاوكێوە: قەلەقی بەردەوام، چەوری بە زۆری لە دەوری ناوك و دەووروبەری كۆدەبێتەوە.
- بێگومان لە بیرمان نەچێت كە زۆری كێش و قەڵەوی هەموو جەستە دەبێتە هۆی قەڵەویی ورگ.
- شێوازی چارەسەركردنی هەریەكێك لەم جۆرانە بە گوێرەی هۆكارەكەی و كێشی ئەو مرۆڤەو باری تەندروستی دەگۆڕێت.
ئامادەكردنی
زانیارى پێویست له‌سه‌ر به‌رزه‌فشارى خوێن
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ت پێویسته بیزانیت
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان ده‌کات
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
محه‌مه‌د حاجى محمود پێشوازى له ژماره‌یه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان و نوسه‌رو که‌سایه‌تى ده‌کات

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
