
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پۆلەتیک:له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی بڵاوكرایه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیەندراوی کۆبوونوەی فراوانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و ئامادەبوونی ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسانی ئۆرگانە ناوەندی و لقەکان, کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەنجام درا, کە چەند بابەتێکی گرنگ و ھەنووکەیی تاوتوێ کران و بریاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.
* بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان: دوای ئەوەی زەمینەی پێویستی بۆ ئامادەکرا وەکو ھەنگاوی یاسایی و وەرگرتنی شەرعیەتی جەماوەری کوردستان بە ھەموو پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبی و سیاسییەکانەوە لە کۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەکان لە ٧-٦-٢٠١٧ بڕیاری ئەنجام دانی ریفراندۆم لە ٢٥-٩-٢٠١٧ دراو, بە سەرکەوتنی ویست و ئیرادەی تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانرێ و ئاواتی شەھیدە سەر بەرزەکان و پێشمەرگە قارەمانەکان دێتەدی.
گەلی کوردستان, بەکوردو تورکمان و کلدۆ ئاشوری سریان, بە موسڵمان و مەسیحی و ئێزدی, لە دوای لکاندنی کوردستان بە عێراق بە بێ پرس و ئیرادەی خۆی, زۆر ھەوڵیدا دەوڵەتێکی دیموکراتی و سەردەمیانە دروست بکرێ و لەوپێناوەش قوربانی زۆری داوە, بەڵام بەداخەوە عقلیەتی تاکڕەوی رێگری کردووە لە دروستکردنی دەوڵەتێکی ھاوبەشی ھەموو نەتەوەو ئاینەکان کە ماف و ئازادییەکان بۆ ھەمووان دەستەبەر بکات, ئەمانەو لە روانگەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی کارەسات و گرژی زیاتر, ئەم ھەنگاوە بە بەرژەوەندی دانیشتوانی ھەموو ناوچەکە دەزانین.
* بابەتی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان: ئەم بابەتە بەگرنگ زانراو, ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی کوردستانین لە کاتی خۆیداو ھەموو ھەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ زەمینە خۆشکردن و ئامادەکاری پێویست بۆ ئەو پرۆسە گرنگە.
* بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان: تاوتوێی ئەم بابەتەکرا و جەختی لەسەرکرایەوە بە شێوازێک بێت کە ھاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکان و زیاتر لێکنزیکردنەوە و دروستکردنی تەبایی نێوماڵی کوردستانی, ھەروەھا ھاوکارو پشتیوانی پرۆسەی ریفراندۆم وەکو پرسێکی گرنگ و نەتەوەیی نیشتمانی بێت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١١-٦-٢٠١٧
زانیارى پێویست له‌سه‌ر به‌رزه‌فشارى خوێن
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ت پێویسته بیزانیت
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له شاندێکى حزبى شیوعى کوردستان ده‌کات
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
محه‌مه‌د حاجى محمود پێشوازى له ژماره‌یه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان و نوسه‌رو که‌سایه‌تى ده‌کات




ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
