ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك - به‌رگی دووه‌م‌‌

17.05.2019
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود‌‌ 

ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك یاداشتی ڕۆژانی خه‌باتی سه‌ختی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستانه‌ له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی به‌رگری و جۆشدانه‌وه‌ی كوانووی شۆڕشی گه‌لی كوردستان‌ له‌ ساڵی ١٩٧٦ وه‌ تا ڕاپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ قه‌ڵه‌می پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌ی سه‌ره‌تایی شۆڕشی نوێ و خاوه‌نی یه‌كه‌مین فیشه‌كی ئه‌و شۆڕشه‌ بێ ڕتووش نوسراوه‌ و ئێستا سه‌رچاوه‌ی هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ ده‌نووسرێت زۆربه‌ی مێژوو نووس و ئه‌كادیمیانی كوردستان به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی مێژووی شۆڕشی نوێ و ئه‌رشیفێكی تۆماركراوی ئه‌و شۆڕشه‌ی ده‌زانن ئه‌م كتێبه‌ به‌رهه‌می یاداشت و گه‌ڕانی ڕۆژانی ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانه‌و تائێستا سێ به‌رگی به‌ قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ و تیراژێكی زۆر و چه‌ند جارێك چاپكردنه‌وه‌ لێ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی نوسه‌ر به‌ خوێنه‌رانی داوه‌ چاوه‌ڕوانی به‌رگه‌كانی تری ئه‌و یاداشته‌ن و ئێستا به‌رگی چواره‌می به‌ چه‌ندین وێنه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ به‌ ڕێوه‌یه.

کلیک لێرە بکە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ