سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌یدا له‌شه‌ڕه‌که‌ى مه‌خموور

23.10.2023
جەماوەر نیوز
سه‌رۆکوه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى فه‌رمانى کرد که‌ لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵێنه‌وه‌ له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانى نێوان سوپاى عێراق و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌خموور پێکبهێندرێت.
 
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق، ڕایگه‌یاند له‌ شه‌ڕو پێکدادانه‌کانى نێوان سوپاى عێراق و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ که‌ دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ مه‌خموور ڕوویدا، ١٠ قوربانى له‌ هه‌ردوولا لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ نزیکه‌وه‌ به‌دواداچوونى کردووه‌ بۆ شه‌ڕو پێکدادانه‌کانى دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ که‌ له‌ نزیک خاڵێکى ئه‌منى له‌ مه‌خموور ڕوویداوه‌ که‌ به‌هۆى له‌ هه‌ردوولا، سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و حه‌وت دیکه‌یش برینداربوون.

ڕاشیگه‌یاندووه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى فه‌رمانى کردووه‌ که‌ له‌سه‌ر ئاستى باڵا، لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵێنه‌وه‌ له‌ و  شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانه‌ ، پێکبهێندرێت.

باسى له‌وه‌یش کردووه‌ که‌ محه‌مه‌د سیاع سوودانى جه‌ختیشى کردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌کانى عێراق و پێشمه‌رگه‌ دان به‌خۆدا بگرن، و به‌ دانایى مامه‌ڵه‌ بکه‌ن و زیاتر گرنگى به‌ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاکان و پته‌وترکردنى هاوبه‌شه‌کانیان بده‌ن، جگه‌ له‌وه‌یش داواى لێ کردوون که‌ درفه‌ت به‌ دوژمن نه‌ده‌ن، له‌وه‌ى ڕه‌وشه‌که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بقۆزێته‌وه‌.

ئێواره‌ى دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق له‌ چیاى قه‌ره‌چوغ له‌محوه‌رى مه‌خموور ڕوویدا.

شه‌ڕه‌که‌ له‌سه‌ر چوار خاڵى سه‌ربازیى دروستبوو‌ له‌ چیاى قه‌ره‌چووغ که‌ پێشووتر ئه‌و چوار خاڵه‌، چه‌کدارانى په‌که‌که‌ى تیادابووه‌ و ماوه‌ى سێ رۆژه‌ خاڵه‌کانییان ڕاده‌ستى سوپاى عێراق کردووه‌.


ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ