چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانى ئاو لەعێراق بەڕێوەچوو

14.11.2023
جەماوەر نیوز
بەسەرۆکایەتى سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەبوونى شاندى حکومەتى هەرێم، چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانى ئاو بەڕێوەچوو

ڕۆژی دووشەممە 2023/11/14 ، بە بەشدارى شاندی حکومەتى هەرێمی كوردستان، کە پێکهاتبوو لە کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.کاروان هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتى سەرچاوەکانی ئاو ، بە سەرۆکایەتى مەحەمەد شەیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای نیشتیمانى ئاو بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکان و پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی پلانە کشتوکاڵیەکان کرا ،بەپێی ئەو پشکانەی ئاو کە بۆ پارێزگاکان پەسەندکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین بابەت و پرسى دیکەى تایبەت بە پەرەپێدانی بەرنامەی ژینگە و بارودۆخی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکان و دامەزراندنی سندوقێک بۆ پشتگیریکردنی توێژینەوە و دەست پێشخەرییەکان بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە ئاویە ناوخۆییەکان و ڕووبەڕوبوونەوەی کەمی ئاو و کاریگەرییەکانی لە عێراق بە گشتیى و چەند دۆسییەکى تر گفتوگۆى لەبارەوە کرا و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى ناوبراو بڕیار و ڕاسپاردەى پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ