ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له تویتێکدا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ خاتوو ڕۆمانۆوسکى کۆبوومه‌وه " نامه‌یه‌کى گرنگمان له حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکاوه بۆ حکومه‌تى عێراقى پێگه‌یشت. نامه‌که له‌لایه‌ن جه‌نابى سه‌رۆک وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه تاوتوێده‌کرێت و هه‌نگاوه‌کانى داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌گیرێته به‌ر." به‌ڵام ئاماژه‌ى به ناوه‌ڕۆکى نامه‌که نه‌کردووه .
ئه‌م نامه‌یه له کاتێکدایه که گرژییه‌کانى ناوچه‌که به‌هۆى شه‌ڕى نێوان ئیسرائیلى هاوپه‌یمانى واشنتن و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى ده‌کرێت زیادیان کردووه و له ماوه‌ى ڕابردوودا هێزه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به ئێران چه‌ندین هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئامانجه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له ناو عێراق و سوریا.
زۆرێک له‌و هێرشانه له‌لایه‌ن گروپى ناسراو به مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى به‌رپرسیارێتى گیراوه‌ته ئه‌ستۆ، که هاوپه‌یمانییه‌کى نزیکى گرووپه‌کانى په‌یوه‌ست به ئێرانه و دژى پشتیوانى ئه‌مه‌ریکایه بۆ ئیسرائیل له شه‌ڕى غه‌ززه.
ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ى 2500 سه‌ربازى له عێراق هه‌یه و هه‌روه‌ها نزیکه‌ى 900 سه‌ربازیش له سوریا و ئه‌م هێزانه‌ش له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى نێونه‌ته‌وه‌ییدان بۆ له‌ناوبردنى تۆڕه تێرۆرکارییه‌که‌ى داعش.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052