حکومه‌تى عێراق لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى به‌غدا ده‌کات

08.02.2024
جەماوەر نیوز

نووسینگه‌ى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌کى ئه‌منى ده‌ستى به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ کردووه‌ له‌ هێرشه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى به‌غدا که‌ به‌ بوه‌ هۆى کوژرانى دوو فه‌رمانده‌ى کاتئیبى حزبوڵڵاى عێراق به‌ ناوه‌کانى ئه‌بو باقر ساعیدى و ئه‌رکان عه‌لیاوى .
 

لاى خۆشیه‌وه‌ وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانى عێراق، لیوا ته‌حسین خه‌فاجى ڕایگه‌یاند، به‌رپرسیاریێتى لێکه‌وته‌کانى به‌ ئامانجگرتنى فه‌رمانده‌کانى حیزبوڵڵاى عێراق ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که‌ ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ مه‌ترسیدارانه‌، ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیرى عێراق و ناوچه‌که‌.

ووتیشى : "ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌، پێشێلکارییه‌کى ئاشکراى سه‌روه‌ریى عێراقه‌ و ناوچه‌که‌ به‌ره‌و لێکه‌وته‌ى مه‌ترسیدار په‌لکێش ده‌کات."

شه‌وى ڕابردوو کاتژمێر ٢١:٣٠ خوله‌ک، هێرش کرایه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێڵێکى سه‌ربازى له‌ ناوچه‌ى مه‌شته‌ل رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رنشینه‌کانى   ئۆتۆمبیکه‌ کوژراون.

دواتر فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌کانى ئه‌مریکا، به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ ئه‌نجامدانى هیرشه‌که‌ ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ ئه‌بو باقر ساعید-یان به‌هۆى ئه‌وه‌ کوشتووه‌، چونکه‌ به‌رپرس بوو له‌ پلاندانانى هێرشکردنه‌ سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌.

 

فه‌رماده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (CENTCOM ) ڕاده‌گه‌یه‌نێت هێرشه‌که‌ى به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

CENTCOM ده‌ڵێت له‌ تۆڵه‌ى هێرشه‌کان بۆ سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا هێرشێکى یه‌کلایه‌نه‌ى ئه‌نجام داوه‌ و " به‌رپرسێکى که‌تایب حزبوڵاى کوشتووه‌ که‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى هه‌بووه‌ به‌ هێرشه‌کانى سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌که‌."

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له‌ ئێستادا هیچ ئاماژه‌یه‌ بۆ زیانى سڤیلى نییه‌ "ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى پێویست بۆ پاراستنى هاووڵاتیانمان. ئێمه‌ درێغى ناکه‌ین له‌ به‌رپرسیارکردنى هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشى هێزه‌کانمان."


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ