
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پاش ئەوەی دادوەرەکانی دادگایی باڵای فیدراڵی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد ، ئەمە پرسیاری بەدوای خۆی هێنا کە ئایا دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان دەبێت ؟ راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدراڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و مانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا نابێت.
حه‌سه‌ن یاسری له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، "هیچ كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یان به‌شێك له ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتو نییه، به‌و پێیه‌ی ده‌توانرێت له ڕوانگه‌یه‌كی ته‌واو ده‌ستورییه‌وه له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی، "بانگه‌وازی خۆمان نوێده‌كه‌ینه‌وه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور له داهاتودا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌ی ده‌ستورییه سه‌باره‌ت به پێویستی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگاوه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و جۆره په‌سه‌ندكردنه له‌به‌ر دو هۆكار هیچ سودێكی نییه.
یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه په‌سه‌ندكردن رۆتینێكه و باس له خاڵی جه‌وهه‌ری ناكات
دووه‌م ئه‌وه‌یه كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو به‌هره‌مه‌نده و پشت به لیژنه دادوه‌رییه‌كان ده‌به‌ستێت له كاره‌كانیدا، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌میش له‌ڕوی چاودێریكردن و ئاستی تانه‌دانه‌كان
دوپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌م ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر مانه‌وه و شه‌رعیه‌تی حكومه‌ت یان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كار و شه‌رعیه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نییه".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052