فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ كرایه‌وه‌

16.07.2025
جەماوەر نیوز
دوای چەندین ساڵ لە داخرانی، دواجار ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵی کردەوە.
 هەردوو دوو کۆمپانیای تورکی (TAV Inşaat) و (77 Inşaat) کە بە هاوبەشی کاردەکەن، کاری نۆژەنکردنەوە و دووبارە بونیادنانەوەی فڕۆکەخانەی موسڵیان ئەنجامداوە.
 بەگوێرەی کۆمپانیای (سیلکۆم)ـی ڕاوێژکاری. فڕۆکەخانەکە ساڵانە توانای پێشوازیکردنی لە 630 هەزار گەشتیار هەیە، هاوکات دەتوانێت 25 هەزار تۆن کاڵا بگوازێتەوە.
 نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ لە ساڵی 2023 دەستیپێکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە سەردەمی هێرشی داعش بۆ ئەو شارە زیانی گەورەی بەرکەوت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ